بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەداوسیما فڕۆکە دەسدرێژکەرەکانی هاوپەیمانی عەڕەبی بە سەرۆکایەتی عەڕەبستان رۆژی چوارشەممە پارێزگای سەنعا، حەججە، شەبوە و سەعدەیان چەند جاران بۆمباران کرد کە لە ئاکامی دا ژمارێک کەسی سڤیلی یەمەنی کوژران و بریندار بوون.
لە پەلاماری رۆژی ڕابردوو و شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی عەڕەبی بە سەرکردایەتی عەڕەبستان بۆ ناوچە نیشتەجێیەکانی پارێزگای سەعدەی یەمەنیش شانزدە کەسی سڤیلی یەمەنی کوژران و بریندار بوون.
یەکەی موشەکی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وڵام بە کوشتاری خەڵکی ئەو وڵاتە لەلایەن عەڕەبستانەوە ئەمڕۆ چوارشەممە بە موشەک ناوچەی پیشەسازی شاری نەجڕان لە باشوری عەڕەبستانیان کردە ئامانج و زەبرێکی زۆر قورسیان پێ گەیاندن.
کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەنیش ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شوێنی جێگیربوونی تۆپخانەکانی سوپای سەعودیان لە ناوچەی عەقەبە لە پارێزگای جیزان لە باشوری ئەو وڵاتە تۆپ باران کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310